.
01:31 - 28/09/2023
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە دكتۆر ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم پێگەیشت، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسكەنامەكەیە:
برا و مامۆستا بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كودستان بە هەڵبژاردنەوەتان وەك سەرۆكی یەكێتی، داوا لەخوای گەورە دەكەین لەسەر دەستی ئێوە خێر و تەبایی بۆ هەرێم عیراق دەستەبەر بكات.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆچكردوو مام جەلال سەمامی ئەمانی پرۆسەی سیاسی بوو، هەڵبژاردنی ئێوەش لەساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە ئەستۆتان لەوەی بەردەوامی بە رێباز و رێچكە نیشتمانییەكەی سەرۆك مام جەلال بدەن.
ئێمە چاوەڕوانی ئەوە لە سەركردایەتی سیاسیتان دەكەین كە دارێژەری قۆناغێكی نوێی رێكخراوەیی بێت بە جۆرێك یەكێتی رۆڵی خۆی وەربگرێتەوە لە بەدەمەوەهاتنی خواستەكانی گەلی كورد لە ئۆقرەیی سیاسی و ئەمنی و گەشەپێدان، لەرێگەی پتەوكردنی پەیوەندیەكان لەنێوان بەغدا و هەرێم بۆ پاراستنی یەكڕیزی گەل و خاكی عیراق.
ئەوپەڕی رێزمان قبوڵ بفەرموون.
د. ئیبراهیم بەحرئەلعلوم
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە