.
09:59 - 28/09/2023
لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای سیتییەكان نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی 8 دیاریكرد، كە بریتیە لە 274 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە: بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەكان ئامادەكراوە، نرخی كیلۆوات هاوەرێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بریتیە لە 274 دینار، لە كاتێكدا مانگی ئاب نرخی كێلۆوات هاوەرێك بە 276 دینار بووە.
راشیگەیاندووە: پێویستە سەرجەم سیتییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە و سزادەدرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە