کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی رەشید ئەلعەزاوی بۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی

.

09:01 - 27/09/2023

بەڕێز بافڵ تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت

پیرۆزبایی لە ئێوە و یەكێتئئ نیشتمانیی كوردستان و سەركردایەتی و كادر و جەماوەرەكەتان دەكەم بە بۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرە و هەڵبژاردنتان بەسەرۆكی یەكێتی.
هیوای بەردەوامی و سەركەوتن و بەخششی زیاترتان لە ئەركە حیزبی نیشتمانییەكان و لە رێچكەی حیزبایەتیدا بۆ دەخوازم كە سەرۆكی كۆچكردوو سەرۆك جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری بوو، ئێوەش لەئێستادا بەئیرادە و توانایەكی گەورەوە درێژەپێدەری ئەو رێبازەن.

 ئەوپەڕی رێزمان قبوڵ بفەرموون

رەشید ئەلعەزاوی
ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عیراق
٢٧/٩/٢٠٢٣

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە