کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەدهەم بارزانی: یەكێتی سەنگ و قورسایی خۆی هەیە

.

07:17 - 27/09/2023

بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەدهەم بارزانی پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆكی یەكێتی كرد و رایگەیاند: بە پشتیوانی خوای گەورە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام دەدەن و هیوای زیاتر بە خەڵك و میللەتەكەمان دەبەخشن.

ئەدهەم بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی كرد و ئاماژەی بەوەكرد: بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی و نوێبوونەوەی حزبەكەتان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی كادیری و لایەنگرانی یەكێتی دەكەم، ئومێدەوارم كۆنگرەی ئەمجارەی یەكێتی ببێتە هۆكاری زیاتر ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی و بەدەستهێنانی ئامانج و داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان.

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا دەڵێت: نوێبوونەوە لە سیاسەتی حزبەكەتان دەرفەتێكی زێڕینە بۆ یەكخستنی نێوماڵی كورد و بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم.

ئەو كەسایەتییە سیاسییەی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: یەكێتی وەك هێزێكی كاریگەر لەسەر گۆڕەپانی سیاسی سەنگ و قورسایی خۆی هەیە و جگە لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم، پێگەیەكی بەهێزیشی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە هەیە، ئەمەش وادەكات بەستنی كۆنگرە لەم دۆخەدا كاریگەریی خۆی هەبێت و وابكات دۆخی هاووڵاتییانی هەرێم لە چەقبەستوویی دەرباز بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە