کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوری مالكی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد

.

06:55 - 27/09/2023

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە نوری مالكی ئەمیداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی-یەوە پێگەیشت بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی پیێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە.
لە بروسكەكەی نوری مالكیدا ھاتووە: "بەستنی پێنجەمین كۆنگرە بە پایەیەكی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و لە بنیاتنەرانی سەردەمی نوێی سیاسی دادەنرێت".
ھەروەھا دەڵێت: "یەكێتیی نیشتمانی قوربانی بەنرخ و فراوانی لە پێناو كۆتاییھێنان بە قۆناغی دیكتاتۆری پێشكەش كردووە، ھەروەك جێدەست و رۆڵی دیاری سەرۆك مام جەلال و بیری سیاسی دەوڵەمەندیشی بەبیرھێناوەتەوە.
نوری مالیكی ھەروەھا لە بروسكەی پیرۆزباییەكەیدا دەڵێت شانازی بە پەیوەندی سیاسی و مێژووییمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی دەكەین، پەرۆشی خۆیشی بۆ گەشەپێدان و درێژەدان بەو پەیوەندییانە دووپاتكردووەتەوە بەجۆرێك ئامانجە ھاوبەشەكان و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو پێكھاتەكان بھێنێتەدی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە