کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ پەیامێكی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی پێگەشت

.

06:51 - 27/09/2023

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە بەڕێز عبد ئەلسادە ئەلفرێجی ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی بەبۆنەی بەستی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان پێگەیشت.
لە پیرۆژباییەكەدا هاتووە: "شەرەفمەندین جوانترین و بەرزترین پیرۆزباییتان پێشكەش بكەین بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە" دووپاتیشی كردووەتەوە كە ئەم رووداوە بەبۆنەیەك دادەنرێت كە رەنگدانەوەی پابەندبوونتانە بە خزمەتكردنی پرسەكانی گەلی كوردستان و پتەوكردنی ھاوكاری لە ھەرێمی كوردستان.
ھەروەھا بەڕێز ئەلفرێجی لە پیرۆزباییەكەیدا ئەو ھەوڵە گەورانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرزنرخاندووە كە لەپێناو پتەوكردنی یەكڕیزی و سەقامگیری لە ناوچەكە دەیاندات، ھیوایشی خواستووە كۆنگرەی پێنجەم بۆنەیەك بێت بۆ تاووتوێكردنی ئەو پرسە گرنگانەی یاریدەدەر دەبن بۆ ئایندەیەكی باشتر بۆ گەلی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە