.
04:25 - 27/09/2023
ئەمرۆ چوارشەممە 2023/9/27 عەبدولڕەحمان عەلی كوردە نەقیبی سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رێكەوتنەكەیان لەگەل یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان رایگەیاند: یەكگرتنەوەی یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان لە بەرژەوەندی ئەندازیارانی هەرێمی كوردستانە.
دواتر بەیاننامەی هاوبەشی هەریەكە لە یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان و سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان لەلایەن عالیە تۆفیق ئەندامی كۆمیتەی باڵای یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان خرایەروو كە تیایدا بڕیار دراوە كە یەكێتی و سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان بەهاوبەشی كۆنگرە ئەنجام دەدەن لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، بە ناوچە دابڕێندراوەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە