کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری عیراق داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە رووداوەكەی حەمدانیە دەكات

.

10:01 - 27/09/2023

سەرۆک کۆماری عیراق  لەسەر رووداوەكەی حەمدانیە داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەکات.

د.لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامێكدا لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی حەمدانیە كە بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان زیاتر لە 120 كەس گیانیان لەدەستدا و 330 كەسیش برینداربوو رایگەیاند، ئەوەی روویدا کارەساتێکی  بە ئازارە و دڵمان لای ھەموو عێراقییەکانە. 

جەختیشی کردەوە لە گرنگی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و گرنگی گرتنەبەری ھەموو رێکارێکی سەلامەتی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەوجۆرە. 

سەرۆك كۆماری عیراق سەرەخۆشی خۆیشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان کرد و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ  برینداران خواست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە