.
09:54 - 27/09/2023
بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵییەوە 125 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دورخرانەوە کە 20یان سەر بەپارێزگای نەینەوان.
دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری لە نوسراێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کۆسمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاگادارکراونەتەوە لەوەی 125کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەهۆی گەندەڵییەوە لە مافی کاندیدن بوون بۆ هەڵبژاردنەکان بێبەشکران و دورخرانەوە.
هاوکات لە نوسراوەکەدا هاتووە، لەو ژمارەیە 20کاندیدیان لە پارێزگای نەینەوان کە نەجم جبوری پارێزگاری شارەکە لەناو لیستی ناوەکاندایە، سێکاندیدی هاوپەیمانی سەروەری و دووکاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدێکی پێشکەوتن و چەند لایەنێکی دیکەی تێدایە ، کە بەهۆی گەندەڵییەوە دورخراونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە