.
09:51 - 21/09/2023
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق
لە دیدارەكەدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، شایستە داراییەكانی هەرێم و تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەهەوڵەكانی یەكێتی كرد لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و گەیشتن بە چارەسەرێك كە تێیدا مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.
لەبارەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی دژەتیرۆر و بەزاندنی سەروەرییەکانی وڵاتەوە، سەرۆك بافڵ باڵیۆزی بەریتانیای بەرچاوڕوونكرد و داوای لە بەریتانیا و هێزەكانی هاوپەیمانان كرد رووبەڕووی ئەو پێشهاتە ئەمنیانە ببنەوە و هاوكاربن بۆ رێگریكردن لە هەر هێرشێك كە ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە