کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چرۆ حەمەشەریف: بەمنزیكانە دەنگ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

.

05:45 - 21/09/2023

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە پڕۆژەی دەنگدانی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.

 چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پێمان ڕاگەیەندرا كە بەمنزیكانەی پڕۆژەی دەنگدانی بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.

ڕاشیگەیاند: بەمەبەستی دەنگدان بە پڕۆژەكە و دروستنەبوونی كێشە بۆی، سەرۆك بافڵ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی بەغدا كۆبووەتەوە و بەڵێندراوە پڕۆژەكە دەنگی لەسەر بدرێت و بەبێ‌ كێشە تێبپەڕێندرێت . 

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر پرۆژەیاساكە لە بەرنامەی كار دەرهێنرابوو، بەهۆی چەند لایەنێكەوە، بۆیە فراكسیۆنە كوردییەكان بڕیاری بایكۆتی بەشدارییكردنیان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دابوو .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە