کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ: هیچ هۆكارێك نییە بۆ رێگریكردن لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

.

03:49 - 21/09/2023

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

‎لە دیدارەکەدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت کرا و جەخت لەهەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و رێگریكردن لەو پێشێلكارییانەی سەقامگیریی وڵات دەخاتە مەترسییەوە. هەروەها چارەسەری دەستووری و سیاسییانەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پاراستنی مافەكانی مووچەخۆران دووپاتكرایەوە.

‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێویستیی دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانیی لەسەر پرسە ئەمنی، ئابوورییەکان و ئەو بابەتانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە دووپاتکردەوە و  لەبارەی پرسی هەڵەبجەشەوە داوایكرد، هیچ هۆكارێك نییە بۆ رێگریكردن لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەڵكو بەپرسیارێتیی هەموولایەكە خزمەتی شارێك بكەن كە رووبەڕووی چەكی كیمیایی بووەتەوە و زۆرترین قوربانیی داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە