کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

.

11:55 - 21/09/2023

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش ھەڕەشەی بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکەن، ئەگەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەی کارەوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە گەلی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە، بەڵام تاکو ئێستا بابەت و تەوەری کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە، لەکاتێکدا دەبوو پێش ٤٨ سەعات کارنامەی کۆبوونەوەکەیان بەدەستبگات.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە، نەخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکەن و ھەموویان یەکدەنگن لەسەر ئەو بابەتە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سێجار کۆبوونەوەکانی لەبارەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دواخست، ئەوەش نیگەرانیی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لێکەوتەوە و داوا دەکەن ئەو بابەتە بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەکە و دەنگی لەسەر بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە