.
11:50 - 21/09/2023
سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی رانکینی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی (٢٠٢٣)، کە لەسەر بنەماکانی (توێژینەوە، نوێکاریی و داهێنان، کاری پێکەوەیی) ئەنجامدراوە، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێناوە و وەک هەمیشە پێشەنگە.
بەپێی راگەیەندراوێكی زانكۆكە، ئاماژەی بەوەکردووە، هەر بەپێی رانکینەکەی سیماگۆ، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پێشەنگە، بەجۆرێک لە بواری پزیشکی گشتی و ئەندازیاریی یەکەمی عێراقە، هەروەها لە بواری کیمیا و پزیشکی ددان دووەمی وڵاتەکەیە و لەبواری زانستیش سێهەمە، ئەمە جگەلەوەی لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری ١٢ هەمینی عێراقە.
بۆیە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی و خوێندکاران و فەرمانبەران دەکات و بەڵێندەدات بە هەوڵی هەمووان (زانکۆی دایک) بەرەو پێشەنگتر بەرن و ناوی لە جیهاندا بدرەوشێتەوە و گرێدراوی کۆمەڵگەی ناوخۆییش بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە