کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-ەوە بۆ یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

.

11:18 - 21/09/2023

بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی

تەنفیزی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

مامۆستایانی ئایینی پایەبەرز

بەبۆنەی یادی ٥٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا رۆڵی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی بەرز دەنرخێنم لە پەرەپێدانی میانڕەوی و گیانی و لێبوردەیی و کلتوری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان.

لەم قۆناغەشدا کە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گەلەکەمان پێویستیی بە بەهێزکردنی میانڕەویی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی هەیە، هیوادارین یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی بەڕێز پێداگرتر لە رابردوو هەوڵ بۆ نەهێشتنی توندڕەوی و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بدەن، بە دڵنیاییەوە مێژوو ئەم هەوڵە گرنگ و جێی بایەخەتان لەبیر ناکات.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە