کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق : مانگانە ٧٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت

.

08:04 - 17/09/2023

حكومەتی عیراق بڕیاریدا بڕی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كۆبۆوە، دوای كۆبوونەوەكەش ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: بڕیاردرا لەمانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە‌ بڕی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات و پارەكەش بەسێ قۆناغ و بۆ هەر قۆناغێك 700 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكرێت،

لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: بڕە پارەكە وەك قەرز بەهەرێمی كوردستان دەدرێت و دواتر وەزارەتی دارایی عیراق لەبەشە بودجەی هەرێم دەیبڕێت، ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارەكە لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتنی ئەرێنی نێوان هەرێم و بەغدا بووە و رێككەوتن كراوە بۆ جێبەجێكردنی پابەندییە دەستوورییەكان و ناوەڕۆكی یاسای بودجە، تەئكیدیشیكردەوە لەوەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە