.
03:02 - 15/09/2023
جێگری سەرۆكی لقی خانەقینی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، كارزان جەبار لەلێدوانێكدا رایگەیاند مامۆستایانی خانەقین بەردەوام دەبن لەبایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت.
وتیشی داواكاری مامۆستایانی خانەقین بریتیە لەدابەشكردنی هەردوو موچەی مانگەكانی تەمووز و ئابی ئەمساڵ و هەروەها گواستنەوەی راژەكانیان بۆ سەر پەروەردەی دیالە.
جێگری سەرۆكی لقی خانەقینی یەكێتی مامۆستایان باسی لەوەشكرد لەڕوانگەی هەستكردنیان بەبەرپرسیاریتی لە بەرامبەر پرۆسەی خویندنی كوردی لە ناوچە دابرینراوەكان هەموو هەولیك دەدەن بۆئەوەی بتوانن لە وادەی خۆیدا خویندنی ئەمساڵ بەسەركەوتووی تێپەڕێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە