کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆنگرە و گۆڕانکاریەکانی سەردەم

.

09:12 - 11/09/2023

کۆنگرە و گۆڕانکاریەکانی سەردەم

حەسەن بێگەڵاسی

هێدی هێدی جوڵەو هەنگاوە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی یەکێتی بۆ گۆڕانکاری و نوێبوونەوە و چاکسازی لەسەرجەم جومگە و سێکتەرەکان دەستیان پێکردووە، بوونی جوڵەی نوێ و هەنگاوی تازە لەهەر ڕەهەندێکەوە بێت دڵخۆشکەرە، بڕیاردانیش لەو کاتەدا لەسەر بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کادرو جەماوەری یەکێتی دڵخۆشترکردوە.
 یەکێتی دەیەوێت جارێکی تر بە ئەجێنداو عەقڵیەتێکی نوێی بەهێز و بە وزەیەکی پۆڵایی تر ڕوبەڕوی هەموو بەربەستەکان و قەیرانەکانی قۆناغی داهاتوو چ لەڕوی سیاسی و فکری چ لە ڕوی دیپلۆماسی و ئەکادیمی و مەعریفی ببێتەوە و گۆڕانکاری و نوێبونەوەی ڕیشەیی لە مەکتەبەکان و ئۆرگانەکان و مەڵبەندەکان و کۆمیتەکان جێبەجێبکات، بۆ گەشەسەندنی زیاتری پایەکانی کاری ڕێکخڕاوەیی و رێکخستن و بوژاندنەوەو برەودان بە کاری حزبی و ئازادیی ڕادەربڕین و دیموکراسی و فەراهەمکردنی ژیان و ژینێکی خۆشترو جیاوازتر لەئێستاو  لەڕابردوودا .
لەو سۆنگەیەوە چ لەشاخ و چ لە شار گۆڕانکاریش بەشێک بووە لە ئەولەویەتی ئەو حزبە پۆست مۆدێرنە لەحەیاتی ژیانی سیاسی و کاری ڕێکخراوەی لەچوارچێوەی کارو داڕشتنەوەو میکانیزم و ستراتیژی خۆی.
سەرەڕای دروستکردنی بەربەستە دروستکراوەکان، یەکێتی بۆ ساتێکیش سازشی لەسەر پرسە نەتەوەیی و داخوازیەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نەکردووە، هەمیشە گەشبین بووە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە سیاسی و ئابورییەکان بۆ داهاتوو، بەستنی کۆنگرەی پێنجەمیش یەکێکی ترە لەخیارەکان بۆ کاری ئێستاو ئایندەمان بە هیممەتی سەرۆک بافڵ و کادرو جەماوەری خۆشەویست هەموومان بەیەکەوە تێدەکۆشین و کۆشش دەکەین و ناوەستین بۆ نەخشاندنی بەردەوامی ئامانجە باڵا و ستراتیژیەکانی گەلی کورد و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەپێناو داهاتوویەکی خۆشتر جوانتر بۆ جڤاک.
ئەوەی ماوە بگوترێت ئەوەیە  سامانی گەورە و بەنرخ بۆ کارەکتەرەکانی یەکێتی دەرچوون و دەرنەچوون نییە بۆ سەرکردایەتی تازە، بەڵکو سەرکەوتن و سەرفرازی و وەفاداری و تۆمارکردنی مێژوو و شانازی، ئەوەیە لەدوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی هەموومان بەیەکەوە یەکێتی ناو یەکێتی وەکو بیلبیلەی چاومان بپارێزین و ڕوحی شەهیدان و  ڕوحی مامی گەورەمان شاد بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە