.
09:27 - 09/09/2023
بەئامادەبوونی نوسەران و شاعیران و رۆشنبیران و كتێبدۆستان، لە شاری هەولێر، ناوەندی رۆشنبیری ئاشتی، لقی سێیەمی كتێبخانەكەی كردەوە.
ئاشتی شێركۆ، سەرپەرشتیاری ناوەندی رۆشنبیری ئاشتی بەگەلی كوردستانی راگەیاند: لقی سێیەمی كتێبخانەكەمان تایبەتە بە كتێبی ئینگلیزی بەهەموو بوارەكانی پەروەردەیی، ئەدەبی، هونەری، شیعر.
ووتیشی: خزمەتگوزاری سەردەمیانە لە كتێبخانەكە بۆ خوێنەران بەردەستە كە لەسەر ئاستی ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەراست یەكەمینە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە