.
10:47 - 11/08/2023
لە یاریگای كەمال سەلیمی زانكۆ لەمیانی یاریەكی خولی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پارێزگاكانی عیراق، ناوچەی باكور هەڵبژاردەی سلێمانی و كەركوك ڕوبەڕوی یەكبوونەوە.
لەیاریەكەدا هەردوو هەڵبژاردە ئاستێكی بەرزیان پیشاندا و هەر بۆیە یاریەكە بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا بەكۆتا هات.
پاڵەوانیەتی پارێزگاكانی عیراق لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عیراق كە ١٧ پارێزگایە بەڕێوەدەچێت و شارەكانی سلێمانی و هەولێر و كەركوك و دهۆك دابەشكراون بەسەر ناوچەی باكوردا و ڕوبەڕوی یەكتر دەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە