.
01:32 - 10/06/2023
بەهۆی دروستبوونی لافاو لە چەند پارێزگای ئێران و دەیان كەس گیانلەدەستدا و بریندار بوون.
لەو بارەوە جەعفەر میعادفەر سەرۆكی رێكخراوی فریاكەوتنی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ میدكانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە، بە هۆی لافاوە لە هەشت پارێزگا، شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 53 كەسی تریش بریندار بوون و چەندین كەسیش بێسەروشوێنن.
سەرۆكی رێكخراوی فریاكەوتنی ئێران ئەوەشی خستەڕوو: زۆرترین ژمارەی قوربانییەكان لە پارێزگای ئیسفەهان تۆمار كراون و هاوكات لە هەریەك لە پارێزگاكانی ئازەربایجان و ئەراكیش چەند كەسێك بوونەتە قوربانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە