کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەورەترین بانكی ئەمریكی نوێنەرایەتی خۆی لە بەغدا دەكاتەوە

.

12:52 PM - 10/06/2023



بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندی، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی لەگەڵ دانیاڵ زێلجكۆ جێگری سەرۆكی بانكی جەی پی مۆرگانی ئەمریكی لەبەغدا كۆبۆوە، لە دیدارەكەدا باس لە شێوازەكانی هاوكاری نێوان بانكی جەی پی مۆرگان و بانكی ناوەندی عیراق كرا، هەروەها باسی ئامادەیی ئەو بانكە ئەمریكیە كرا بۆ پاڵپشتیكردنی ژمارەیەك لە بانكەكانی عیراقی لە پارەداركردنی كردارە بازرگانییە دەرەكییەكان بە دۆلار، هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا تەئكیدكراوەتەوە لە هاوكاری نێوان عیراق و ئەمریكا لە بوارەكانی بەڕێوەبردنی وەبەرهێنان و پاڵپشتی تەكنیكی و راهێنان، لە بوارە جیاجیاكاندا.
بانكی ناوەندی ئەوەشی خستەڕوو، بانكی جەی پی مۆرگان گەورەترین بانكی ئەمریكییە لە رووی سەروەت و سامان و سەرماییەی داراییەوە كە سامانەكەی نزیكەی چوار ترلیۆن دۆلارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە