.
11:47 - 10/06/2023
دوای ئەوەی 40 ڕۆژ پێشتر، فڕۆكەیەكی گەشتیاری تایبەت بە 7 سەرنشینەوە لەسەر دارستانی ئەمازۆن لە سنووری وڵاتی كۆڵۆمبیا كەوتەخوارەوە.
ئەمڕۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیا گوستاڤۆ پێترۆ بە میدیاكانی ڕاگەیاند، تیمەكانیان توانیویانە 4 منداڵی سەرنشینی فڕۆكەكە دوای ئەو ماوە زۆرە بە زیندوویی بدۆزنەوە. گوستاڤۆ ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو منداڵانە نمونەی كۆڵنەدانن و هیوایان بە هەمووان بەخشی و وتیشی، ئێستا ڕەوانەی ناوچەی خۆیان كراون و لەژێر چاودێریدان.
ئەوەشی ئاشكرا كرد، 3 سەرنشینەكەی تر گیانیان لەدەستداوە و توانراوە تەرمەكانیان لە نزیك شوێنی ڕووداوەكە بدۆزنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە