کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی: ئەگەری تاوەباران هەیە

.

11:35 - 10/06/2023



كەشناسی هەرێم پێشبینی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆو سبەینێ‌ بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە لە كاتەكانی دوانێوەڕۆدا ئەگەری تاوەباران هەیە .
بۆئەمڕۆ شەممە، كەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ دەبێتە هەوری تەواو و ئەگەری بارینی تاوە بارانی كورت خایەن هەیە لە هەندێك كاتدا لە ناوچە جیاجاكانی هەرێم.
كەشناسی دەشڵێت پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە پلەكانی تۆماركراوی دوێنێ.

لە بارەی سبەینێوە كەشناسی پێشبینی كردوە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و گەرمیانیش دەبێتە گەرمترین ناوچەی هەرێمی كوردستان.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٩

سلێمانی: ٣٧

دهۆك: ٣٦

كەركوك: ٤٢

هەڵەبجە: ٣٨

زاخۆ: ٣٧

سۆران: ٣٦

گەرمیان: ٤٣

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە