.
08:12 - 09/06/2023
لە سەر ڕێگای كەلار _ خانەقین بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە 6 كەس برینداربوون و گەیندرانە نەخۆشخانە.
لەو بارەیەوە ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاندووە: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2023/6/9 ماتۆڕسكیلێكی سێ تایە بە ئاراستەی كەلار هاتووە، پێش گەیشتنی بەخاڵی پشكنینی هێزەكانی ئاسایش، كەوتوەتە ناو جۆگەیەكی ئاودێریی، تیمی هاتووچۆ ڕۆشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردوە بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕووداوەكە.
راشیگەیاندووە: لەڕووداوەكەدا لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە و پێنج سەرنشینی برینداربوون، لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە لەدایك بووی 1984ە و، سەرنشینەكانیش تەمەنیان لەنێوان 3 ساڵ تاكو 13 ساڵدایە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: سەرجەم بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و تیمی هاتووچۆ لە لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە