.
06:06 - 09/06/2023
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند: لە پڕۆژەیاسای بودجەدا زۆر بەڕوونی هاتووە و ناڵێت: هەر پارێزگایەك كەی ویستی دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكات بەڵكو دەڵێت: ئەگەر نــادادپەروەری لە دابەشكردنی مووچەدا هەبوو ئەو كات دەتوانێت ئەو داوایە بكات.
راشیگەیاند: لەسەر پێشنیاری ئێمە گەڕاندنەوەی پاشكەوتی مووچە لە پرۆژەكە زیادكراوە و قابیلی سازشكردن نییە و دەمانەوێت رێگری لەو غەدرە بكەین كە لە چەند ساڵی رابردودا لە سلێمانی كرا، لە ناوچەكانی دیكە مووچە وەردەگیرا، بەڵام لە سلێمانی وەرنەدەگیرا.
د. بڕیار رەشید روونیشیكردەوە: پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لەناوچەكانی تر بەردەوام بوون، بەڵام لە سلێمانی پڕۆژە زۆر گرنگەكانیش نەدەكران و یەكێتی و پارێزگاری سلێمانی دەسەڵاتی هیچیان نەبوو، بۆیە ئێمەپێمانوایە ئەو دوو بڕگەیەی كە بۆ پڕۆژە یاسای بودجە كە داوامانكردووە پەسەند دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە