کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عیراق كرد

.

10:14 PM - 08/06/2023

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە عەبدولئەمیر شەمری، وەزیری ناوخۆی عیراق كرد.


‏‎لەدیدارێکدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و وەستا رەسوڵ، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم و عیراق كرایەوە.
‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی هەموو هاوكارییەكی بۆ هێزەكانی ناوخۆی عیراق دەربڕی و رایگەیاند، پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و سەقامگیریی ناوچەكە بەرپرسیارێتیی هەموومانە، بەردەوامیی هەماهەنگییەكانیش فاكتەری بەهێزبوون و هەنگاوی زیاترە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان و هەموو ئەوانەی ئارامیی وڵات دەخەنە مەترسییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە