.
08:18 PM - 08/06/2023
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌یانی به‌رواری 9/6/2023 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان به‌رێگای وشكانی به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌وێت كه ژماره‌یان 690 حاجییه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و دانه‌بڕان له كاروانه‌كانیان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا چونكه وا بڕیاره حاجیانی هه‌ولێر و دهۆك به‌ر له كاتژمێر 6:30 ی به‌یانی له ده‌روازه‌ی پردێیه‌وه بچنه ناو كه‌ركووك و حاجیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش له هه‌مان كاتدا له رێگه‌ی چیمه‌نه‌وه بگه‌نه كه‌ركووك.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ئاگاداری كه‌سوكاری حاجیان ده‌كاته‌وه كه له شوێنه‌كانی خۆیان ماڵئاوایی له حاجیه‌كانی خۆیان بكه‌ن چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێ‌نادرێت به ئۆتۆمبیلی خۆیان یاوه‌ری كاروانی حاجیان ببن و هه‌موو پاسه‌كان به‌یه‌ك كاروان بچنه ناو كه‌ركووك و له‌وێیه‌وه به‌ره‌و سعوودیه‌وه به‌رێ ده‌كه‌ون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
سه‌باره‌ت به گه‌شتی ئاسمانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه رۆژی 12/6/2023 یه‌كه‌م كاروانی حاجیان به رێگه‌ی ئاسمانی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه به‌ره‌و سعوودیه گه‌شت ده‌كه‌ن.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تیمێكه‌وه یاوه‌ری حاجیان ده‌بێت به رێگه‌ی وشكانی تاوه‌كوو ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر و له‌ویش له لایه‌ن نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازیكردن له حاجیان كراوه تاوه‌كوو حاجیان به كه‌مترین كات بچنه ناو خاكی سعوودیه‌وه و هه‌ر له ده‌روازه‌ی سعوودیشه‌وه له رێگه‌ی تیمێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه پێشوازی له حاجیانی كوردستان ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە