کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكایەتی هەرێم: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق ئامادەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدات

.

06:52 PM - 08/06/2023

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، وەفدێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی هەڵبژاردن سەردانی بەغدای كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان. دەشڵێت، كۆمیسیۆن ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك.

 دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانەكەیان بۆ بەغدا رایگەیاند:، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لە گفتوگۆ بەردەوام دەبێت لەگەڵ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ ئەوەی رۆژێك بۆ دیاریكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكەن.

 دڵشاد شەهاب راشیگەیاند: ئەگەر ئەنجامدانی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە عیراق جێگیر بكرێت، ئەوە ئاسان نییە ئەو كۆمیسیۆنە بتوانێت هەردوو هەڵبژاردنە لە یەك كاتدا بەڕێوەببات، بۆیە پێدەچێت رۆژی تر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان بكرێت، بەڵام داواشیان كردووە كە ئەگەر كۆمیسیۆنی عیراق بتوانێت، هەردوو هەڵبژاردنەكە بەیەكەوە ئەنجامبدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە