.
03:12 - 08/06/2023
لە بەرامبەر هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی بۆیان، فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی شاڵاو کۆسرەت رەسول دەکەن.
ئەم رێزلێنانەی فراکسیۆنی سەوز لە شاڵاو کۆسرەت رەسول، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨/٦/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزو ئەندامانی فراکسیۆنەکە بەڕێوەچووو تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستە کرد لەبەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی بۆ فراکسیۆن.
لای خۆیەوە شاڵاو کۆسرەت رەسول سوپاسی فراکسیۆنی سەوزی کرد کە لەماوەی رابردوودا لە پەرلەمانی کوردستان توانیویانە رۆڵی باش بگێڕن و نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان بوونە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە