.
01:49 - 08/06/2023
ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٨/٦/٢٠٢٣ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازیكرد لە وەفدێكی یونامی پێكهاتبوون لە موتسی مونیارادزی بەرپرسی بەشی كاروباری سیاسی لە یونامی، لینارت نیكولای، عەزیز بەرزنجی راوێژكارانی سیاسی لە نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان.
لە دیداری نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێكرا، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و ئەو كێشە هەڵواسراوانەی نێوان هەردوولا كە كاریگەری لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە