.
11:59 - 07/06/2023
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧/٦/٢٠٢٣ دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی شاری کەرکووکی کردو لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەلایەن هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتییەوە پێشوازی لێکرا.
لە درێژەی سەردانەکەیدا دەرباز کۆسرەت رەسول بەهاوڕێیەتی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی سەردانی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیان کردو لەنزیکەوە لەچۆنیەتی کارکردن و هەنگاوەکانیان پرسیەوەو پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕین.
دواتر هەریەک لە ئاسۆ مامەندو دەرباز کۆسرەت رەسول سەردانی گوندی هەیبەیان کرد و چاویان بە ژمارەیەک لە کەسایەتی هۆزو عەشیرەتەکان کەوت، سەرەڕای دووپات کردنەوە لە گرنگی کەرکووک و پێکەوەژیان لە شارەکە، دەرباز کۆسرەت رەسول باسی لە گرنگی کەرکووک وەک شارێکی کوردستانی کردو دووپاتیشی کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە خەبات دەکات لەپیناو کەرکووک و خزمەتکردنی کەرکووکییەکان.
لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا دەرباز کۆسرەت رەسول و ئاسۆ مامەند کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی بەیاوەری ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی لەناحیەی قەرەهەنجیر سەردانی لیوای یەکی وەزارەتی پێشمەرگەیان کردو ستایشی رۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان کرد لەپاراستنی کوردستان.
هەر لەدرێژەی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بە یاوەی هەڤاڵ دەرباز کۆسرەت رەسول، و هەڤاڵانی سەرکردایەتیی لە ناحیەی قەرەهەنجیر سەردانی لیوای یەکی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد، و لەلایەن فەرماندەی لیوای یەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. لەو سەردانەدا پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوە، و ستایشی رۆلی قارەمانانەی هێزەکانی پیشمەرگە کرا لە پاراستی خاک و خەڵکی کوردستان.
.jpeg)


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە