کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کاروان یاروەیس: پاڵپشتی خۆمان بۆ پەسەندکردنی بودجە دەربڕی

.

09:41 AM - 06/06/2023

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق دەڵێت " ناومان خستەسەر یاداشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ئەوەی پرۆژە یاسایی بودجە بەزوویی پەسەند بکرێت"

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "پاڵپشتی خۆمان دەربری و ناومان خستەسەر یاداشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ فشارخستنەسەر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەتا لەم هەفتەیەدا وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق دیاری بکات"

ئەوپەرلەمانتارە وتیشی" دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە جگە لەوەی سەرپێچی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە، لەهەمان کاتدا کاریگەری خراپی کردۆتەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە