.
05:36 - 05/06/2023
بە ئامادەبوونی زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ سۆران و شوان بانیمارانی نوێنەری دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ژمارەیەک لە پێشمەرگەی دێرین و هاورێ و هاوسەنگەرانی و خانەوادەکەی ، تەرمی تێکۆشەر و پێشمەرگە و فەرماندەی دێرین سەعید حامید هەروتی بەخال سپێردرا.
هاورێ و هاوسەنگەرانی باسیان لە کەسایەتی ئەم پێشمەرگە و فارماندە دێرینە کردو، بە کەسێکی ئازاو چاونەترس ناویان برد.
سەعید حامید هەروتی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و نیشتیمان پەروەر لە گوندی هەروتە کۆنی ناوچەی هەروتیایەتی لەدایک بووە، ئەم فەرماندەیە لە سالی 1981 پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کردووە و لەبەر ئازایەتی و چاونەترسی کراوەتە فەرماندەی کەرت لە تیپی دوازدەی سۆران و بەشداری چەندین داستان و نەبەردی کردووە، لەرۆژی ٢٠٢٣/٦/١ لە ولاتی ئەمەریکا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و ئەمرۆش لە ڕێورەسمێکی شایستەدا لە گوندی سیساوە بە خاک سپێردرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە