.
11:51 - 05/06/2023
لەبارەگای ناوەندی هۆڵەندای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەرێورەسمێكدا بەئامادەبوونی هەریەك لە بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا و ئەكرەم محەمەد لێپرسراوی كۆمیتەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و لێپرسراوی ئۆرگان و كەرتە تێكۆشەرەكان و كەسایەتی و ئەندامانی دڵسۆزی یەكێتی، 48 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی كرایەوە و تیشك خرایە سەر مێژوو و پێگەی پڕ لە خەباتی یەكێتی و كاریگەری لە ئێستا و لەڕابردوودا.
هاوكات بەڵێنی دووپات كرایەوە كەهەمیشە درێژە پێدەری ڕێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك مام جەلال بن بۆ بەدیهێنانی مافی گەلەكەمان و بەرەوە پێشبردنی یەكێتیی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە