.
11:13 - 05/06/2023
قائیمقامییەتی سلێمانی لەمەیدانی ئاژەڵفرۆشان لەسلێمانی ئەوشوێنانە تێکدەدات کە ئاژەڵی تێداسەردەبڕن.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند " لە چوارچێوەی رێککارەکانی خۆپارێزی بۆتووشنەبوون و بڵاونەبونەوەی پەتای خوێن بەربوون، بەهاوکاری لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەشی زیادەرۆیی شارەوانی هەموو ئەو شوێنانە لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشان لەدەرەوەی رێنماییەکان ئاژەڵ سەردەبڕن سەرجەمییان تێکدراوون"
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئاژەڵانەی لەکوشتارگەی سلێمانی ( قەرەگۆل) سەردەبڕرێن و دەخرێنە بازاڕەوە پێش سەربڕین و دواتریش گۆشتەکەی لەلایەن تیمی پزیشکی ڤێرتەرنەرییەوە پشکنینی بۆدەکرێت و هیچ مەترسییەکی تەندروستیان نییەوە و دواتریش مۆری دەکەن، ئەو ئاژەڵانەشی لە پشکنین دەرناچن راستەوخۆ لەناودەبرێن.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەمەبەستی خۆپاراستن لە پەتای خوین بەربوون لەماڵەوە ئاژەڵ سەرنەبڕن و لەکاتی هەبوونی زانیاری لەسەر هەر شوێنێک کە لەدەرەوەی سەربڕخانە رێگا پێدراوەکان ئاژەڵ سەردەبڕن، راستەوخۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە