کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەنەمسا ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی بەرز ڕاگیرا

.

11:07 AM - 05/06/2023

لەنەمسا چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرز ڕاگیرا و ڕێوڕەسمێكی تایبەت بەو یادە ڕێكخرا. لەڕێوەڕەسمەكەدا نوێنەری چەندین پارت و لایەنی سیاسی كوردستان و نەمسا بەشداربوون و بەناردنی پەیامی پیرۆزبایی یادەكەیان بەرزڕاگرت.

لەیادەكەدا هەریەك لە  باڵیۆزی عیراق لەنەمسا بەكر فەتاح  و كونسوڵی عیراق لەنەمسا و نوێنەری حكومەتی هەرێم لەنەمسا، دكتۆر مستەفا رەمەزان بەشداربوون. هاوكات لێپرسراوی پارتی دیموكراتی كوردستان لەنەمسا، نوێنەری حزبی دیموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، حزبی كۆمەڵەی رۆژهەڵاتی كوردستان، حزبی شیوعی عیراق، حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، حزبی سۆسیال دیموكراتی نەمسا، حزبی سەوزی نەمسا، نوێنەری پارێزگاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا، حزبی پارێزگارانی نەمسا و مەڵبەندی كوردی لەنەمسا بەپێشكەشكردنی پەیامی پیرۆزبایی بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد.

 ڕێوڕەسمەكە بەسەرپەرشتی لێپرسراوی ناوەندی نەمسای یەكێتی، هێمن هاوار شێروانی بەڕێوەچوو و تیایدا هەریەك لە ئامینە عوسمان عەلی، ئەندامی مەكتەبی ناوەندی دەرەوە، هەڤاڵ حەمە كەریم لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەنەمسا، دكتۆر شۆڕش عەبدول غەفور لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەهەنگاریا، عەبدوڵا پۆڵا ڕاوێژكاری ناوەند و پێشمەرگەی دێرین، هاوكار شەدەڵە لێپرسراوی پەیوەندییە ئەوروپییەكانی نەمسا، شاخان عەلی لێپرسراوی ڕاگەیاندن، ماهیر محەمەد ئەمین لێپرسراوی كەرتی هەنگاریا، فەرهاد شاكر لێپرسراوی كەرت ڤییەنا بەشداری ڕێوڕەسمەكەیان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە