کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئۆكرانیا: هەموو شتێك دەكەین بۆ بوون بە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا

.

08:35 PM - 02/06/2023

زیلینسکی، هەموو هەولێک و هەمووشتێک  دەدەین بۆئەوەی ببینە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا

 

ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە وتاری ڕۆژانەی خۆیدا رایگەیاند  "وڵاتەكەی هەموو شتێك دەكات بۆ بوون بە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا و سوپاسی سەركردەی هەموو ئەو وڵاتانەش دەكەم كە پشتگیریمان دەكەن لەسەر ئەو بڕیارە"

زیلینسکی،ئاماژەی بەوەشكرد،  كە ئەوە تەنها پشتگیریكردن نییە لە ئۆكرانیا ،بەڵكو ئەوە پشتگیریكردنە لە ئاسایشی ڕاستەقینەی هەموو ئەوروپا.

 سەرۆكی ئۆكرانیا ئەوەشی خستەڕوو،  كە بە شداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە ڤیلنیۆس دەكەن و پاكێجێك لە گەرەنتی ئەمنی بۆ وڵاتەكەیان ئامادە دەكەن تا لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەبارەوە بكەن.

 ئەوەش لە كاتێكدایە كە بڕیارە كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە 11 و 12 ی تەمموزی ئەم ساڵ لە شاری ڤیلنیۆسی پایتەختی لیتوانیا ئەنجامبدرێت و چەندین پرس تێدا تاوتوێبكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە