کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن بەڵێنی دا سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ

.

08:27 PM - 02/06/2023

جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بەڵێن دەدات بەم نزیکانە سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ.

 

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، سەبارەت بە پرسی ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)،رایگەیاند "هاوپەیمانی ناتۆ رۆژ بەرۆژ بەهێزتر دەبێت، هەروەها چاوەڕێین بەم نزیكانە سوید وەك ئەندامێكی نوێی هاوپەیمانێتی ناتۆ بناسرێت"

هاوکات سەرۆکی ئەمریکابەڵێنی دا بەم نزیكانە سوید ببێتە ئەندامێكی نوێی هاوپەیمانی ناتۆ.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، چەند رۆژێك لەمەوبەر، جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا، رەجەب تەیب ئەردۆگان داوایكردووە ئەمریكا فڕۆكەی ئێف-١٦ بفرۆشێتە توركیا، لە بەرامبەردا حكومەتی واشنتۆن داوای لە توركیا كردووە، رەزامەندی بدات و سوید وەك ئەندامێكی نوێێ هاوپەیمانێتی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بناسرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی توركیا بە پاساوی پشتیوانی لە پارتی كرێكارانی كوردستان و یەكینەكانی پاراستنی گەل، رێگە نادات سوید ببێتە ئەندامێكی نوێی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە