.
08:21 - 02/06/2023
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دووگەنج لەناوچەی شارباژێڕ یەکێکیان لە چەمی خەمەلوکە و ئەوی تریان لە چەمی کونەماسی خنکا و دواتر لە رێگەی تیمەکانی فریاکەوتن و هێلکۆپتەرەوە تەرمەکانیان دەرهێنرایەوە.
عەمید حسێن فەیزوڵا، لێپرسراوی تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی تایبەت بەگەلی کوردستانی راگەیاند " دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمرۆ گەنجێک لە چەمی خەمەلوکە لە ناوچەی شارباژێر خنکا، پەیوەندی بەتیمی فرۆکەوانییەوەکرا بەمەبەستی دەرهێنانی تەرمەکەی، دواتر تیمەکانی فرۆکەوانی لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە توانیان تەرمەکە دەربهێنن و رەوانەی نەخۆشخانەی ماوەت کرا"
هاوکات کەمێک لەمەوبەر سامان نادر، بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند " کەسێکی تر کەبەڕەگەز عەرەبەو تەمەنی 41ساڵە لە کونە ماسی خنکاوە و لە ئێستادا هەردوو تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی گەلی کوردستان، ئەوگەنجەی لە چەمی خەمە لوکە خنکاوە خەڵکی خانەقینە و لە دایکبووی ساڵی 1990-یە و بەڕەگەزعەرەبە و بۆ مەبەستی سەیران و گەشت چووتە ناوچەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە