.
01:16 - 02/06/2023
لە چوارچێوەی چالاكییەكان بۆ یادكردنەوەی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە چەند وڵاتێكی ئەوروپا، ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی چەند چالاكییەكیان ئەنجام دا و یادی دامەزراندنی حزبی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت.
هاوكات ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی لە تاراوگە، بەڵێنیان دووپاتكردەوە لەسەر رێبازی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام بن و رایانگەیاند: وەك چۆن لە رابردوودا یەكێتی دژی دەسەڵاتی خۆسەپێن و كوردكوژ شۆڕشی هەڵگیرساند، هەروەها لەم قۆناغەشدا یەكێتی بزوێنەری بە دەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە