.
11:03 - 02/06/2023
خالید شوانی وەزیری دادی حكومەتی عیراق، لەگەڵ نوێنەری جووتیارانی گوندی تۆپزاوە كۆبووەوە و بە وردی بەدواداچوونی بۆ كێشەكانیان كرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، نوێنەری جووتیارانی گوندی تۆپزاوە لە كەركوك، كە لە نەتەوەی كورد و توركمانن، رایانگەیاند: سوپای عیراق بە پاساوی ئەوەی ئەو زەوییانە موڵكی وەزارەتی بەرگرییە، بە نیازن كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و بنكەی سەربازی لەسەر ئەو پارچە زەوییانە دروست بكەن، بەڵام دوای بە دواداچوونی خالید شوانی وەزیری دادی عیراق و بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەو كێشەیە چارەسەركرا و جووتیاران گەڕانەوە سەر زەوییەكانیانی خۆیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە