کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی دەكات

.

11:01 PM - 01/06/2023

مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامداو پیرۆزبایی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ئاڕاستەکردن.

لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا، بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هیوای خواست یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک حزبێکی خاوەن مێژوو بەردەوام بێت لە خەباتی مەدەنی و سیاسی بۆ پێشخستنی زیاتری سیستەمی حوکمڕانی و هاوشان لەگەڵ حزب و لایەنەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی هەرێم پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو پرۆسەی سیاسی و لابردنی هەموو لەمپەرەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە لایەن خۆیەوە، بەڕێز بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربرینی سوپاس بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ، جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە کاری پێکەوەیی نێوان لایەنە کاریگەرەکان بە مەبەستی بەرقەراربوونی پرۆسەی سیاسی لەسەر بناغەیەکی پتەوی هاوبەش .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە