کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرۆ خان سیمبولی تێكۆشانی ژنی كورد و شۆرشی نوێ

.

10:53 PM - 01/06/2023

هێرۆ خان سیمبولی تێكۆشانی ژنی كورد و شۆرشی نوێ

رێبین عومەر

هێرۆخان وەك سیمبولی كەسایەتی بەرزی ژنی كورد دەردەكەوێت؛ ئەم خاتوونە پێشمەرگەو خەباتگێڕە وەك چیایەكی سەخت بەگژ تاڵی كوردبوون و داگیركەرانی كوردستان وەستایەوەو نەسرەوت بۆ یەك چركەش لە خەبات نەوەستا؛ ژیانی دادە هێرۆ وەك ئەو گوڵە وایە لەناو بەردو تەڵاشەبەردی رەق سەردەردەكات؛ لە لایەك بەگژ محاڵ دەچێتەوە و وجودی كوردبوون دەسەلمێنێت؛ لە ئالییەكی دی جوانی و ئینسانیەت و كاركردن بۆ بەها باڵاكانی مرۆڤایەتی فەرامۆش ناكات و لەخۆیدا دەیگەیەنێتە لوتكە؛ هێرۆخان.. وەك شۆرشگێڕێكی كورد و ژنێكی بەهرەمەند بە نیشتمان پەروەردی؛ بەئەندێشەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی خەباتگێڕو بیر رووناك و بە دنیا بینینی فراوان و حەكیمانەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی گەشەی بەخەباتی نەتەوەی دا بۆ كوردستان ژیا؛ بووە سیمبولی قارەمانێتی و تێكۆشانی ژنانی كورد؛ سەلماندی ئەوانیش هیچیان لە هێزو بیری پیاوان كەمترنییە لە مەیدانی خەباتدا.

 دەست بەرداربوون لە ژیانی شەخسی و كاركردن بۆ بەها باڵاكانی نەتەوە لوتكەی هەڵوێستی ئەم ژنە خەباتگێڕەی كوردە؛ كە ئێستا ئەم ناوە مۆدێلێكی بەرزی خۆراگرو تێكۆشانەی ژنی قارەمانی كوردە.

 لە قەندیلەوە تا كۆشكی سەلام؛ سەلماندی “لەپشت هەرپیاوێكی بەهێز ژنێك هەیە”هێرۆخان ئەو ژنە سەنگینەی رێگەی كوردایەتییە، كە خۆشەویستی خاك و گەلی كردە ووزە بۆ سەرخستنی ئامانجی شۆرش و خەباتی رەوای نەتەوەكەی؛ لە چیا بێ سڵكردنەوە لە مردن تۆماری نەهاتی و خەباتی گەلەكەی كردو ئەو ئەرشیفەی دەوڵەمەندكرد؛ وەك شازادەیەك نەژیا..وەك پێشمەرگەیەكی خاكی لەبن تەڵاش ژێر رەشەبا و سەرماو بەستەڵەك و سەختی خەبات ژیانیكرد.

 لەشار ئەم شاژنەی كوردایەتی؛ بەشی زۆری كارەكانی مەدەنی و ئینسانی و پێشكەوتن و پتەوی بناغەی ئەم كوردستانەبووە؛ منداڵپارێز؛ خاك؛ كوردسات؛ ئەمنەسورەكە؛ سەرا؛ زاموا؛ سەنتەری گەنجان، پیرخانە، بێ لانەكان، شەڵتەری ژنان، بایەخ بە هونەرمەندان ، پاراستنی شوێنەواری ئەم وڵاتەو زانكۆكان و كەرتی پەروەردە..و زۆر زیاتریش كاری لە پێشینەی ئەم سەنگینەی كوردایەتی بووە. كە تەواوی ژیانی بەخشیوە بەگەل و وڵات.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە