کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنان لە دانەغاز كەمدەكرێتەوەو بەرهەمهێنانی كارەباش كەم دەبێتەوە

.

03:06 PM - 01/06/2023


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە بەهۆی كەمكردنەوەی بەرهەمی غاز، 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە.
لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە: كۆمپانیای دانەغاز لە چوارچێوەی چاكسازی لە كێڵگەكانی، بۆ ماوەی 29 كاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز كەم دەكاتەوە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە.
 وەزارەتی كارەبا دەشڵێت كە وەزارەتەكەیان هەوڵ دەدات ئەم پرۆسەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە