کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستیی هەولێر: تەنها دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە لە پارێزگاكە

.

01:33 PM - 01/06/2023



تەنردوستیی هەولێر رەتیدەكاتەوە 150 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكە تۆماركرابێت.
لە رونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، "بۆ گشت لایەک ڕوونی دەکەینەوە کە ئەمڕۆ ئامارێک بڵاوکراوەتەوە لە بەشێک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەسەر ئەوەی کە (١٥٠) حالەتی تای خوێن بەربوون لەهەولێر تۆمارکراوە".

دەشڵێت، "بەڵام ئەم ئامارە هێچ پەیوەندیەکی بە هەولێرەوە نییە، بەڵکو ژماڕەی تووشبوانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقە نەک هەولێر".

تەندروستیی هەولێر ئاشكراشیكردووە، لە هەولێر تەنها دووحالەت هەبووە لەڕابردوو کە لە سنوری ئیدارەی سۆران بووە حالەتی دووەمیش لەهەولێر".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە