.
09:59 - 01/06/2023
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامدا.
لەپەیوەندییەكەدا سەرۆكی هەرێم وێڕای پیرۆزبایی، باسی لەخەبات و مێژووی یەكێتی و رۆڵ و پێگەی سەرۆك مام جەلالیكرد و هیوای خواست یادی دامەزراندنی یەكێتی ببێتە هاندەری تەبایی و پێكەوەیی و یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان، بەتایبەتی پارتی و یەكێتی.
لای خۆیەوە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەناوی خۆیی و سەركردایەتی یەكێتییەوە سوپاسی پیرۆزبایی و پەیوەندییەكەی سەرۆكی هەرێمی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە