.
12:17 - 01/06/2023
ئەم یادە مەزنە پیرۆزە لە سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تێکۆشەرە دێرینەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کادیرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە (٤۸)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان درود بۆ گیانی پاکی شەهیدان، ٤۸ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر دەستی ڕابەری گەورەی گەلەکەمان هەڤاڵ سەرۆک ( مام جەلال) دامەزرا و بڕیاری شۆڕشێکی نوێ درا دژی ڕژێمی فاشیستی بەعس بۆ ئازاد کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
بێگومان یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پێناو بەدیهێنانی ئەم ئازادیە ڕووبارێک خوێنی دا تاوەکو کوردستان ببێتە خاوەنی حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆی خۆی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر لە سەرەتای دەست پێکردنی تاوەکو ئەمڕۆ هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە بۆ باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک
لێرەوە دووبارە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کەوا درێژە پێدەری ڕێبازی سەرۆک (مام جەلال) دەبین و دڵسۆزانە تێدەکۆشین
د.ڕێبوار ئیسماعیل
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە