.
08:18 - 31/05/2023
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تیرۆریستێکی داعشی دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند :لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون ، بەهاوکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ، زانیاری بەدەستهات لەسەر تیرۆریستێکی داعش کە داواکراوە لە دادگای ئەنبار و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕویکردبووە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای چاودێریکردن و ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی ، شەوی ٢٩ ی ٥ ی ٢٠٢٣ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور تۆمەتبار ( ح ، ک ، أ ) دەستگیرکراو پاش لێکۆڵینەوە ڕادەستی دادگای ئەنبار دەکرێتەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە