.
05:54 - 31/05/2023
لەبەرامبەر زیادبوونی پارەی كارەبای دووكان و فرۆشگاكان لەسنووری قەزای پینجوێن دوكانداران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن ئەنجامدا و داوای درێژكردنەوەی ماوەی پێدانەوەی قیستی كارەبایان كرد كە بە چوار قیست دەبێت دوكاندار و فرۆشگاگان بیدەنەوا ئەگەر نا كارەباكانیان دەبرٍدرێت، بۆ ئەو مەبەستە دوكاندارەكان سەردانی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێنیان كردو لەلایەن هێمن ئیبراهیم قائیمقامی پێنجوێن بە وەكالەت داواكاری دوكاندارەكانی وەرگرت و لای خۆیەوە بەڵێنی پێدان كە داواكاریەكانیان بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە